چهارشنبه 1386/10/12
خۆشەویستی
خۆشەویستی
حامید به هرامی
لەوکاتەوە
ماموستاکەم
دەستی گرتم و
نووسینی وشەی ئەوینی پێ فێرکردم
بە پێنوسی دەنووکی کەو
ناوی ئەتۆم
لەهەر دولای
پولی رەشی د‌ڵی شێتمدا
هەڵ کۆڵی
پولم لە نێو کانی چاوم
لە کانیاوی
فرمێسکم‌دا
دەی شۆرمەوە
ئالەوساوە پەیتاپەیتا
دڵم دەدەم
لە شیشی تیژی خۆشەویستی و
لەسەر کوانوی
سکڵی نەمان
دەیبرژێنم
چاوم لە بۆ جارێ بینین
خۆشەویستم
فرمێسکێکی وای
هەڵ رژاند
سکڵ قل بوو
لەو کاتیشا
دەی خەمە سەرسینی خوێنم و
باڵی مەلی گیانم پێ‌دا
لەبۆ ئەوەی بەتۆی بەخشم
لە خۆشی‌دا هاواری شایی
هەڵ دێنم
تەنیا جارێ
گوێم لە تۆبێ
بەتوورەییەوە فەرموی:
ئەم دڵە چاک نەبرژاوە
کرچ و کاڵە
بۆ ئەوەی چاتر پاکه وه بێ و
شیاوی نێو نیگامان بێت
بیخەنە نێو ئاگرەوە و
بیبرژێنن.
کانی دینار – سەرماوەز – 1371
ادامه مطلب
+ ا
نوشته شده توسط : حامد بهرامی در ساعت 1:27
دوشنبه 1386/10/10
جه‌ژنی قوربان و كێ راست بوو؟
نگاه :
پس از نصب آخرین پست ( از موسی بریده و به محمد نرسیده ) استاد حسن پنجوینی در توضیح و تبین آن مطلبی نگاشته است که بر خلاف معمول و روند این وبلاگ بر آن شدم مطلب آن بزرگوار را این‌جا بیاورم .
با عرض ادب و سپاس
حامد بهرامی - مریوان
طلوع دوباره
حه‌سه‌نی پێنجوێنی/ئوسترالیا.
ئه‌م نیوه‌رِۆیه ئێمێلێكم بۆ هاتبوو خاوه‌نه‌كه‌ی بابه‌تێكی نووسیبوو، كه ناوه‌رۆكی نووسینه‌كه‌ی ئه‌مه‌بوو: خه‌ڵكی شاره‌كه‌یان وه‌ك میلله‌ت، رۆژی چوار شه‌ممه جه‌ژنیان كردووه، به‌م ئیعتیباره رۆژی عه‌ره‌فه بریتییه له‌حه‌ج و كێوی عه‌ره‌فه‌یش له ولاَتی سعووده، و هه‌ركات ئه‌وكردی به‌جه‌ژن ئه‌و جه‌ژنه راسته، چونكه ئه‌گه‌ر به‌هه‌ڵه بیكه‌ن به‌عه‌ره‌فه گوناحی سێ ملیۆن حاجی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ئه‌وانه‌وه. مادام له‌سعودیه‌دا حه‌ججاج
له‌رۆژی سێ شه‌ممه‌دا له‌عه‌ره‌فاتا بوون، ورۆژی چوارشه‌ممه كردویانه به‌جه‌ژن حه‌تمه‌ن جه‌ژنی ئه‌وان راسته.. به‌لاَم ده‌وڵه‌تی ئێران وه‌ك ره‌سمی وفه‌رمی رۆژی هه‌ینی كردوویه‌تی به‌جه‌ژن، مه‌لاكانی شاره‌كه یش رۆژی پێنچ شه‌ممه كردوویانه به‌جه‌ژن، به‌قسه‌ی ئه‌و مه‌لاكان نه د‌ڵی میلله‌ته‌كه‌یان رازی كردووه، و نه‌دڵی ده‌سه‌لاَتدارانی ده‌وڵه‌ت.. بۆیه له‌ژێر ئه‌م ناونیشانه‌دا: له‌مووسا بووین و به‌موحه‌ممه‌دیش نه‌گه‌یشتین.. بابه‌ته‌كه‌ی نووسیوه..
دیتم نووسه‌ر له‌باره‌ی یه‌كبوون و یه‌كرتنه‌وه هه‌ندێ قسه‌ی جوانی تیا كردووه وه‌ك ئه‌وه كه پێشه‌وای شه‌هید له ره‌مه‌زانا رێی ده‌كه‌وێته دێیه‌كی میسر‌و خه‌ڵكه‌كه له‌باره‌ی نوێژی ته‌راویحه‌وه ناكۆكن و وه‌خته ناكۆكییه‌كه‌یان بۆ جه‌نگ وجیدال وناخۆشی سه‌ر بكێشێ، وئه‌ویش وه‌ك حه‌كیمێك ده‌فه‌رموێ: خزمینه! خودی نوێژی ته‌راویح سوننه‌ته، وبه‌لاَم یه‌كیه‌تی موسوڵمانان واجب و فه‌رزه، هێوادارم ئێوه‌ش له‌به‌ر خاتری سوننه‌تێك فه‌رزێك نه‌فه‌وتێنن..
ناوه‌رۆكی نووسینه‌كه‌ی ئه‌م لاوه په‌سه‌ند و ته‌واوه، خۆپه‌سه‌ندیی ده‌سه‌لاَتداران و یه‌كتر نه‌خوێندنه‌وه‌یان وای كرد موسوڵمانان له جیهانی ئیسلامی ونا ئیسلامی‌دا ببنه سێ ده‌سته‌وه، ئێمه كه له‌ئوسترالیا ده‌ژین له‌و شاره‌ی ئێمه‌دا نوێژی جه‌ژن له‌سێ رۆژی جیاوازا كرا، ده‌سته‌یه‌كی زۆر رۆژی چوار شه‌ممه له‌گه‌ل سعوودییه‌دا كردمان به‌جه‌ژن، ئه‌مه‌ش له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی پێرس، ومزگه‌وتی گه‌وره‌ی میره‌بووكه، ومزگه‌وتی ریڤه‌ربۆل، و مزگه‌وتی ئه‌نده‌نووسییه‌كان و مزگه‌وتی سه‌له‌فییه‌كان.. به‌لاَم مزگه‌وتی توركه‌كان و هه‌ندێ له شیعه‌كان له‌رۆژی پێنچ شه‌ممه‌دا كردیان به‌جه‌ژن.. مزگه‌وتی سۆنلی و به‌شی زۆری هیندی وپاكستانیی و مزگه‌وتی حه‌زره‌تی مریه‌م و به‌شی زۆری شیعه‌كان له‌رۆژی هه‌ینیدا چه‌ژنیان كرد.. ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێ باسی بكه‌م ئه‌وه‌یه كه ده‌وڵه‌تی سعودییه له‌راستیدا ئه‌مسال وه‌ك ساڵی 1996 كه‌وته هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌وه، و زیانی به‌سومعه‌ی خۆی گه‌یاند وموسوڵمانانی جیهانیشی به‌رامبه‌ر میسداقیه‌ت و راستیه‌تی بۆچوون وفه‌توای زانایانی ده‌وری ده‌سه‌لاَتی خۆی ره‌شبین كرد، له‌به‌ر ئه‌وهۆیانه‌ی كه له به‌یانه هاوبه‌شه كه‌ی زانایانی فه‌له‌كناس و شه‌رعزانه‌وه ده‌بینرێت كه سایتی ئیسلام ئۆن لاین بلاوی كرده‌وه:
هه‌ندێ له به‌یانه‌كه:
له‌به‌یانێكی هاوبه‌شی نێوان زانایانی فه‌له‌ك و زانایانی شه‌ریعه‌دا په‌رچی ئه‌و به‌یانه‌ی سعودی ده‌ده‌نه‌وه كه بینینی مانگی زیلحه‌ججه‌ی تیا راگه‌یه‌نرابوو..
له‌م به‌یانه‌دا 22 زانای شه‌رعزان و فه‌له‌كناس له ولاَتانی جیاوازی جیهانی عه‌ره‌بی وئیسلامی وجیهانییه‌وه ئیمزایان كردووه و ده‌یسه‌لمێنن كه بینینی مانگ له ئێواره‌ی یه‌ك شه‌ممه كه شه‌وی {دووشه‌ممه‌ی 9/12/2007}ه، بینینی هیلال مه‌حاڵه به‌پێی زانیاری فه‌له‌كی.. به‌یانه‌كه‌ش كۆمه‌ڵێ به‌ڵگه‌ی زانیاری و شه‌رعی هێناوه‌ته‌وه كه ئه‌و زانایانه پشتیان پێ به‌ستووه..
1- له‌هه‌موو ناوچه‌كانی جیهانی ئیسلامییه‌وه هیلال له‌پێش رۆژئاوابووندا ئاوابووه، بۆ نموونه: له ئوردون و فه‌له‌ستیندا 29 ده‌قیقه پێش خۆر ئاوابوون مانگ ئاوابووه، له قاهیره‌و به‌حرێندا 27 ده‌قیقه پێش مه‌غریب ئاوا بووه، له ئه‌بو زه‌بی، وقه‌ته‌ر وسه‌لته‌نه‌ی عومان 26 ده‌قیقه پێش غروب ئاوابووه، له‌مه‌غریب واته مراكیش 25 ده‌قیقه پێش خۆر ئاوابوون هیلال ئاوابووه، له‌مه‌ككه‌ی پیرۆز 22 ده‌قیقه پێش مه‌غریب ئاوابووه، له نه‌واكشۆت 13 ده‌قیقه پێش مه‌غریب ئاوابووه.. ئه‌مانه هه‌موویان ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن كه: دیتنی هیلال له‌شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌داو له‌هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌دا مه‌حاڵ ونامومكینه، چونكه مانگێك له‌پاش خۆر ئاوابوونه‌وه به‌عاسمانه‌وه نه‌بووه تا ببینرێت!! ئاخۆ ئه‌و شاهێده عادلاَنه چۆن چۆنییانه له‌په‌ش مه‌غریبه‌وه هیلالیان دیبێت كه هیلال له‌پێش خوره‌وه ئاوابووه؟!!
2- به‌پێی زانیاری فه‌له‌كی هیلالی زیلحه‌ججه له‌سه‌عات 5 و چل ده‌قیقه‌ی پاش نیوه‌رۆی رۆژی یه‌كشه‌ممه له‌دایك ده‌بێ، وبۆ دیتنی پێویستی به 12 تا 18 سه‌عات هه‌یه..
3- ئایا پرس وراكردن به زانایانی فه‌له‌كناس له‌م باره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی حه‌قیقه‌تی كاره‌كه ده‌ربكه‌وێ، و ئه‌وشایه‌تییه درۆیانه ده‌ربخرێ جێ به‌جێكردنی ده‌قی فه‌رمووده‌كه‌ی پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم ناگرێته‌وه كه ده‌فه‌رموێ: " لا تصوموا حتى تروا الهلال، ولا تفطروا حتى تروه، فإن غم عليكم فاقدروا له " رواه البخاري، ورواه مسلم بلفظ :أغمي، "واته: تا هیلال نه‌بینن به‌رۆژوو نه‌بن، و تا نه‌یبینن مه‌یشكێنن، و ئه‌گه‌ر هه‌وربوو بۆتان نه‌ده‌بینرا سیی رۆژه‌كه ته‌واو بكه‌ن.
4- حساباتی فه‌له‌كی له‌ته‌خمین وفالچیه‌تیدا نه‌ماوه، حساباتی فه‌له‌كی ئه‌و ورده‌كارییه ده‌رده‌خات كه خوا ده‌فه‌رموێ:" الشمس والقمر بحسبان"، له‌م سه‌رده‌مه‌دا زانیاری فه‌له‌كی له‌وپه‌رِی پێشكه‌وتن و ورده‌كاریدایه‌و رۆژئاواییه‌كان هه‌ر ئه‌و زانیارییه‌یان به‌كارهێنا بۆئه‌وه‌ی پێی بگه‌نه مه‌ریخ وزۆهره.. ئێمه ده‌توانیین به‌ده‌قیقه‌و به سانیه كاتی مانگ ئاوابوون له شاری مه‌ككه‌ی پیرۆز باس بكه‌ین بۆ ماوه‌ی مانگێك، بۆنموونه ئه‌وه كاتی ئاوابوونی مانگه له‌ماوه‌ی ئه‌و پێنچ رۆژه‌ی داهاتوودا: چوارشه‌ممه 12 /12 / 2007 له: {20:03}، وپێنچ شه‌ممه له: (21:00)، هه‌ینی له: (21:57)، شه‌ممه له: (22:52)، یه‌ك شه‌ممه له: (23:48).
5- كاتی رۆژگیران و مانگ گیران نه‌ك به‌سه‌عات و به‌ده‌قیقه به‌ڵكو به سانیه دیاری ده‌كرێت، بۆ نموونه ئێمه له ساڵی 1999دا كاتی رۆژگیرانمان به سانییه دیاریكرد، و له‌هه‌مان رۆژدا بینه‌ران بینییان چۆن له‌و سانیه دیاریكراوه‌ی خۆ‌یا خۆر گیرا!!
6- ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه دیتنی مانگ به‌چاوی رووت له‌رۆژی دووشه‌ممه‌یشدا له‌ناوچه‌كانی ئیسلامی‌دا زۆر زه‌حمه‌ته، ئه‌وه‌بوو له‌هیندستان كۆمه‌ڵه‌ی به‌شوێن گه‌رِانی مانگ به چاوی رووت بۆیان نه‌بینرا، هه‌روه‌ها له پاكستانیش،ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر لوتكه‌ی شاخه‌كانی ئیرانه‌وه به دووربینی فه‌له‌كیشه‌وه بۆیان نه‌بینرا، كۆمه‌له‌ی به‌شوێن گه‌رِانی مانگ له سه‌لته‌نه‌ی عومان و ئوردون و مه‌غریب به به‌كارهێنانی دووربینی فه‌له‌كیشه‌وه بۆیان نه‌بینرا.. هه‌روه‌ها له جه‌زائیرو میسر و ته‌نانه‌ت له‌سعودیه‌و كوێتیشدا به دوربینه‌وه بۆیان نه‌بینرا.. ئێمه باسی رۆژی دووشه‌ممه ده‌كه‌ین.. ئه‌ی ئه‌و شاهیده عادلاَنه چۆن چۆنییانه له‌رۆژی یه‌كشه‌ممه‌دا مانگیان به‌چاوی خۆیان بینیوه؟ كه ئه‌گه‌ر به‌قسه‌ی ئه‌وان بوایه ده‌بوو مانگ دووشه‌وه بوایه‌و هه‌موو كه‌س ته‌نانه‌ت چاو كزیش بیبینیایه!!
7- به‌شی زۆری ولاَتان شوێن سعودییه كه‌وتن له دیاریكردنی سه‌ره‌تای مانگی زیلحه‌ججه‌دا، به‌لاَم ئه‌و ولاَتانه‌ی به‌دیتنی مانگه‌وه پێ به‌ند بوون وه‌ك: هیند و پاكستان وئێران و مه‌مله‌كه‌تی مه‌غریب رۆژی چوار شه‌ممه‌یان به یه‌كه‌م رۆژی زیلحه‌ججه دانا‌و رۆژی هه‌ینی 21 /12 به‌جه‌ژنی قوربان.. به‌لاَم توركیا و هه‌ندێ ده‌وله‌تی تر رۆژی سێ شه‌ممه‌یان كرد به‌سه‌ره‌تای زیلحه‌ججه.
8- ئه‌مه هه‌له‌یه‌كی گه‌وره‌یه كه ده‌سه‌لاَتدارانی سعودییه تێی كه‌وتوون، وجاریتریش تێی كه‌وتوون، هیوادارین هه‌روه‌ك جاره‌كه‌ی تر گه‌رانه‌وه ئه‌م جاره‌ش له‌و هه‌له‌گه‌وره‌یه بگه‌رِێنه‌وه. ئه‌وه‌بوو له‌ساڵی 1416دا سعودییه رایگه‌یاند كه رۆژی پێنچ شه‌ممه 18 نیسانی 1996 یه‌كه‌م رۆژی مانگی زیلحه‌ججه‌یه، له‌رۆژی دواییدا په‌شیمان بوونه‌وه،و رایان گه‌یاند نه‌خێر ئه‌وه هه‌ڵه‌بووه‌و رۆژی هه‌ینی 19 نیسان 1996 یه‌كه‌م رۆژی زیلحه ججه‌یه.. گه‌رانه‌وه بۆ حه‌ق و ده‌ستگرتن به رێنموونییه‌كانی پێغه‌ممه‌ره‌وه صلى الله عليه وسلم ره‌وشتێكی به‌رز وسیفه‌تێكی ئیماندارانه..
ئه‌وانه‌ی ئیمزایان كردووه بریتین له‌م زانایانه:
1- د. خالد الزعاق / مدير مرصد بريدة - السعودية.
2- صخر سيف / جمعية الإمارات للفلك وعضو لجنة تحري الهلال الرسمية في الإمارات.
3- د. إلياس محمد فرنيني / أستاذ مشارك - فيزياء الفلك - جامعة الإمارات العربية المتحدة.
4- السيد صالح محمد الصعب/ رئيس قسم الفلك بمدينة الملك عبدالعزيز للعلوم والتقنية سابقا– السعودية.
5- د.هيمن زين العابدين متولي / مدرس الفلك وعلوم الفضاء بكلية العلوم - جامعة القاهرة – مصر.
6- السيد جلال علي الجهاني / مدرس الفقه وأصوله - جامعة روتردام الإسلامية – هولندا.
7- أ.د. شرف القضاة / أستاذ الحديث النبوي الشريف - كلية الشريعة - الجامعة الأردنية – الأردن.
8- م. محمد البوسعيدي / خبير فلكي – شؤون البلاط السلطاني، سلطنة عمان.
9- السيد سليمان البوسعيدي / فلكي – شؤون البلاط السلطاني، سلطنة عمان.
10- د. صالح بن محمد العجيري / الخبير الفلكي المعروف – الكويت.
11- د. نضال قسوم / أستاذ الفلك – الجامعة الأمريكية في الشارقة – الإمارات.
12- م. محمد شوكت عودة / رئيس لجنة رصد الأهلة والمواقيت في الجمعية الفلكية الأردنية - الأردن.
13- أ.د. محمد عبد العزيز راسم / أستاذ الفيزياء الفلكية بكلية العلوم - جامعة القاهرة – مصر. 14- الشيخ الخمّار عبدالعزيز البقالي / رئيس جمعية الأئمة – هولندا.
15- السيد حسن أحمد الحريري / رئيس مجموعة دبي للفلك – الإمارات.
16- د. خالد السبيعي / عضو الجمعية الفلكية الأمريكية والجمعية الفلكية الملكية.
دولة قطر. 17- السيد عدنان عبدالمنعم قاضي/ باحث فلكي في الشؤون الإسلامية، السعودية.
18- أ.د. جمال ميموني / أستاذ الفلك في جامعة مينتوري – قسطنطينة – الجزائر.
19- م. علي العمراوي / الجمعية الفلكية المغربية – المملكة المغربية.
20- د. معاوية شداد / أستاذ الفلك – جامعة الخرطوم – السودان.
21- د. عبد الخالق الشدادي/أستاذ الفلك ، جامعة محمد الخامس- الرباط – المغرب.
22- د.م. جلال الدين خانجي / خبير فلك شرعي- حلب - سورية ".
جابۆیه من ده‌ڵَێم : مه‌لاكانی ئه‌وشاره‌ی كوردستانی ئێران واقیعه‌ن له‌سه‌ر حه‌ق بوون، ئیتر نازانم ئه‌وان به به‌ڵگه‌وه وایان كردووه یان نه، چونكه له‌ئێواره‌ی چوارشه‌ممه‌ی شه‌وی پێنچ شه‌ممه‌دا به‌پێی حسابی فه‌لكی مانگ بینراوه،و ده‌وله‌تی توركی كه رۆژی پێنچ شه‌ممه كردوویه‌تی به‌جه‌ژن له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌وه بووه كه ئه‌وان جه‌ژنه‌كانیان و رۆژوویان به‌پێی حسابی فه‌له‌كییه.. و به‌پێی حسابی فه‌له‌كیش مانگ له ورۆژه‌دا قابیلی بینین بووه. هه‌روه‌ك له‌به‌یانی 22 زاناكه‌یشا هێما بۆ ئه‌وه كراوه كه قابیلی ئه‌وه‌یه ببینرێت به‌لاَم كۆمه‌ڵی به‌شوێن گه‌رِانی مانگ له‌و ولاَتانه‌ی باسكراودا نه‌یان بینیوه.. هیوادارین ده‌سه‌لاتدارانی سعوودیه جارێكی تر نه‌كه‌ونه هه‌ڵه‌ی وا گه‌وره‌وه..
باشترین به‌ڵگه‌یش بۆ ئه‌وهه‌لاَنه‌ی سعودیه نموونه‌كه‌ی ساڵی 1984 كه به‌هۆی شایه‌تی كه‌سێكی نه‌زانه‌وه مانگی ره‌مه‌زانی ئه‌وساڵه‌ی سعودیيه 28 رۆژ بوو.. یه‌كێ له‌شایه‌ته‌كان ئه‌ستیره‌ی زوهره‌و عه‌تاره‌دی بینییوه، كه له‌وكاته‌دا وه‌ك دوو شاخی مانگ ده‌ركه‌وتوون به‌مانگی زانیوه، له‌گه‌ل ئه‌وه‌دا كه شێوه‌و شكڵیشیان لێك جیاوازه، به‌پێی ئه‌و شایه‌تییه هه‌ڵه‌یه ئه‌وساڵه سعودییه 28 رۆژی گرت.. هه‌مان هه‌ڵه له‌ساڵی 1996دا و پاره‌كه‌یش له‌ساڵی 2006دا دووباره بوویه‌وه. ده‌بوا ئه‌و ولاَته له‌م رووداوانه سوودی وه‌ربگرتایه..
سه‌رچاوه‌كان:
http://www.hamedbahramy.blogfa.com/ 1-. از موسي بريده و به محمد نرسيده.
2- هلال رمضان بين الحساب الفلكي والرؤية. http://www.islamonline.net.
3- لجان استطلاع مدربة لتجنب. http://www.islamonline.net.
4- ملايين المسلمين صاموا لرؤية كوكب عطارد.. http://www.islamonline.net
ئیسلام په‌یک http://www.islampaik.org/direje.aspx?jimare=304&Babet=wtar
ادامه مطلب
+ ا
نوشته شده توسط : حامد بهرامی در ساعت 1:52